ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ئارجێنتینا بڵاوکرایەوە

یاریگا
لیۆنێل سکالۆنی، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بانگهێشت کراون بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022.

ماڵپەری فەرمی تۆپی پێ ئارجێنتینا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بۆ دوو یاریی داهاتوو بانگهێشت کراون و ئەمجارەشیان وەکو رابردوو مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری پاریس سانجێرمان بانگهێشت نەکراوە.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر 27ـی ئەم مانگە میوانداری ئیکوادۆر دەکات و دواتریش لە 31ـی ئەمانگە دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button