ئیسپانیا

زەیدان: من بەرپرسی ئەنجامە خراپەكانی ڕیاڵ مەدریدم

یاریگا: زەینەدین زەیدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی شكستەكانی یانەكەی دەخاتە ئەستۆی خۆی.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: لە كۆتایدا شایستەی شكست بووین، یاریەكی خراپمان ئەنجام دا، هەردوو گێمەكە زۆر خراپ بووین.

هەروەها ووتیشی: هەلەی زۆرمان كرد، زۆر تۆپمان لەدەستدا، ئەمانە كاتێك ڕوودەدات كە لە ئاستی خۆتدا نەبیت، هەموو شتێكمان لە یاریەكە لەدەستدا، ئەوە خراپترین یاریمان بوو.

لە كۆتایشدا ووتی: من. لە ڕیاڵ مەدریدم ، من بەرپرسم لە هەموو ئەنجامێك كە یانەكەم بەدەستی دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button