فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێستا؛ پاریس سانجێرمان پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان بەر لە یارییەکەی بایرن میونشن گورزێکی گەورەی بەرکەوت.

شەوت رابردوو 19ـی نیسانی 2026، پاریس سانجێرمان لە یارییەکانی گەڕی 30ـی لیگ وەن میوانداریی لیۆنی کرد، یانەکەی پایتەخت تووشی شکست بووەوە و یارییەکەی 1-2 دۆڕاند. لە خولەکی 39ـی یارییەکە، ڤیتینیای ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی و یانە پاریسییەکە، بەهۆی پێکانەوە بە ناچاری یاریگای جێهێشت، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی خستە دڵی هاندەرانی یانەکە.

یانەی پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە ڤیتینیا لە لە پاژنەی پێی راستیدا تووشی هەوکردن بووە، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر لیۆن لێدانێکی بەرکەوت. لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر وەردەگرێت و لە کۆتایی هەفتە پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت.


پاریس سانجێرمان لە 28ـی نیسانی 2026 لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی بایرن میونشن دەکات. ئەو پێکانەی ڤیتینیاش گومانی خستەسەر بەشدارییکردنی یاریزانەکە لەو یارییە گرنگەدا.

گورزێکی گەورە؛ دوایین زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی ڤیتینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button