فه‌ره‌نساگرنگترین

گورزێکی گەورە؛ دوایین زانیاریی لەبارەی پێکانەکەی ڤیتینیا

پاریس سانجێرمان بەر لە یارییەکەی بایرن میونشن گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

ڤیتینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی تووشی پێکان بووە و ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی هاندەرانی پاریس سانجێرمان.

شەوی رابردوو 19ـی نیسانی 2026، پاریس سانجێرمان لە یارییەکانی گەڕی 30ـی لیگ وەن میوانداری لیۆنی کرد و سانجێرمان تووشی شکستێکی سەخت بوو، یارییەکەی 1-2 دۆڕاند.

لە خولەکی 39ـی یارییەکە، پاژنەی پێی راستەی ڤیتینیا، تووشی پێکان بوو، ناوەڕاستکارەکەی پارریس سانجێرمان بەهۆی ئەو پێکانە دەستبەجێ یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی وردی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت تاوەکوو ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە ئاشکرا بکرێت و پاریسییەکان دەترسن ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتبێت و نەتوانێت یاریی بکاتەوە.

هاوکات لویس ئێنریکێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە نیگەرانی خۆی لە پێکانەی یاریزانە 26 ساڵانییەکە نەشاردەوە و رایگەیاند هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێ نییە.

بەڕاستی هیچ هەواڵێکی خۆشم پێ نییە، دەبێت چاوەروانی پشکنینە پزیشکییەکان بکەین تاوەکوو وردەکاری تەواو لەبارەی پێکانەکەی ڤیتینیا بزانین.

پاریس سانجێرمان لە 28ـی نیسانی 2026 لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری بایرن میونشن دەکات، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بە ئەگەرێکی زۆر ڤینتیا لەو یارییە ئامادە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button