یاریگا

یاریی نێوان ئیتاڵیا و ئەڵمانیا لە ژێر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە

یاریگا- جارێکیتر هەڕەشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر چالاکییە وەرزشییەکان و یارییەکانی تۆپی پێ هاتە ئاراوە و ئەم جارە وادەی یاریی نێوان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ئەگەر هەڵوەشاندنەوەی هەیە.

وا بڕیار بوو کۆتایی ئەم مانگە لە یارییەکی دۆستانەدا ئەڵمانیا میوانداریی ئیتاڵیا بکات، بەڵام شارەوانی نۆرنبێرگ داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو یارییە دەکات بە هۆی ترسیان لە هاندەرانی ئازرۆری لە تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە.

کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتی ئیتاڵیا تەشەنەی سەندووە و بەو هۆیەشەوە یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە هاتنە دواخستن.

بابەتی زیاتر

Back to top button