ئه‌ڵمانیا

ماریۆ گۆمێز وازهێنانی خۆی لە یاری کردن ڕاگەیاند

یاریگا- ماریۆ گۆمێزی ئەڵمانی لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی توانی شتوتگارت لە خولی پلە دووەکانی ئەڵمانیاوە بگەڕێنێتەوە بۆ بۆندسلیگا.

هەرچەندە یانەکەی لە کۆتا یارییدا 3-1 بە یانەی دامشتاد دۆڕ، هێشتا ئەوە ڕێگر نەبوو لە شتوتگارتی پێنج جار پاڵەوانی ئەڵمانیا تا دوای وەرزێک دوورکەوتنەوە، جارێکیتر بگەڕێتەوە خولی ئەڵمانیا بە پلەی دووەم لە دوای ئەرمینیا بیلفێڵد.

گۆمێز کە هەر لەگەڵ شتوتگارت دەستی پێ کرد و ساڵی 2006-2007 توانیان ببنە پاڵەوانی بۆندسلیگا. دواتر ڕووی کردە بایەرن میونخ و لەگەڵ یانە باڤارییەکەش دوو جار خولی ئەڵمانی و جارێکیش چامپیۆنزلیگی بردەوە. دواتر رووی کردۆتە یانەکانی فیورێنتینا، ۆوڵڤسبۆرگ و بێشکتاش، پێش ئەوەی ڕوو بکاتەوە شتوتگارت.

لەگەڵ مانشافت 78 یاری ئەنجام داوە و خاوەنی 31 گۆڵە بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button