ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی یانەکان

به‌رازیل داوای میوانداریكردنی مۆندیال ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل داواکاری خۆی بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی یانەکانی 2029 پێشكه‌شی فیفا كرد.

رۆژنامەی گڵۆبۆ ئاشکرایکردووە، جیانی ئینفانتینۆ، سه‌رۆكی فیفا و سەمیر چاود، سەرۆکی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لە مه‌یامی کۆبووەتەوە، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی به‌رازیل خواستی وڵاتەکەی گەیاندووە به‌ سه‌رۆكی فیفا بۆ ئەوەی میوانداری جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2029 بكه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ روونیکردووەتەوە، ئەو بیرۆکەیە لەلایەن سەرۆک و سکرتێری گشتیی فیفا پێشوازییەکی زۆری لێکراوە، میوانداریکردنی جامی جیهانی یانەکانیان لە بەرازیل به‌كارێكی باش زانیوه‌ هەرچەندە هێشتا وادەکە زۆری ماوه‌.


فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووه‌، لە کۆبوونەوەی سه‌رۆكی هه‌ردوو فیدراسیۆن رۆژی هەینی له‌ 20ـی حوزەیران له‌ ئەمریکا بەڕێوەچوو، چاود ئامادەیی بەرازیلی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی یانەکانی 2029، دەربڕی ئینفانتینۆ پێشوازی لەو بیرۆکەیە کردووه‌.


سه‌رۆكی فیدراسیۆنی به‌رازیل رایگه‌یاند، باسم لە ئامانجەکانم کرد وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل و گوتم دەمانەوێت زیاتر لە فیفا نزیک ببینەوە، ستایشی ئەو بۆنەیە و ئاستی یانەکانی بەڕازیلیم کرد، لە کۆتاییشدا پێشنیارم کرد کە میوانداری خولی داهاتووی جامی جیهانی یانەکان بکەین، سەرۆک جیانی ئینفانتینۆ زۆر دڵخۆش بوو و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز ده‌بێت جامی جیهانی یانه‌كانی له‌ ساڵی 2029 له‌ به‌رازیل بكرێت خه‌ڵكی به‌رازیل تۆپی پێان زۆر خۆش ده‌وێت.


له‌ میوانداریكردنی جامی جیهانی یانه‌كان به‌رازیل به‌بێ ركابه‌ر نابێت، چونكه‌ ئیسپانیاش ئاماده‌كاری ده‌كات فایلی خۆی پێشكه‌ش به‌ فیفا بكاتب ۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت میوانداریكردنی جامی جیهانی یانه‌كانی ساڵی 2029 به‌ده‌ست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button