گرنگترینمۆندیالی یانەکان

موژدەیەک بۆ هەوادارانی تۆپی پێ تایبەت بە یاریی نێوان ئینتەر مەیامی و ئەهلی میسڕی

Yariga App

یاریگا –

موژدەیەکی گەورە بە هاندەرانی تۆپی پێ دەدرێت لەبارەی یاریی نێوان ئینتەر مەیامی ئەمریکی و ئەهلی میسڕي لە جامی جیهانی یانەکان.

بڕیارە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەو دوو یانەیە یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتیەکە ئەنجام بدەن کۆ بۆ یەکەمین جار بە وەشانێکی نوێ و بەشداریی 32 یانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.

چێناڵی فەرمی ئێم بی سی ئاکشن رایگەیاند پەخشی ئەو یارییە بەخۆرایی دەگوازنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا و پێشتر تورکی ئال شێخ سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی دەستەی گشتی ئاسوودەیی ‘ئینتەرتەینمێنت’ لە سعودیە ئاشکرایکرد کە سەرجەم یارییەکانی یانە میسڕیەکە نەک تەنها لە قۆناخی یەکەم، بەڵکوو بگاتە هەر قۆناخێک بەخۆڕایی دەگوازنەوە.

ئەهلی میسڕی کە دەکەوێتە کۆمەڵەی یەکەم لەگەڵ ئینتەر مەیامی، پاڵمێراس و پۆرتۆ، هاوشانی سێ یانەی دیکەی وڵاتانی تونس، باشووری ئەفریقا و مەغریب نوێنەرایەتی کێشوەری ئەفریقا دەکەن لە مۆندیالی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button