ئه‌وروپا

كلۆپ بۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید: بەخێربێن بۆ ئەنفێڵد

یاریگا: یۆرگن كڵۆپ ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕەتیكردەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن دوای شكستەكەیان دژی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

لیڤەرپول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە تاكە گۆڵێكی سائول شكستی هێنا لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ.

كلۆپ لەدوای شكستەكەیان ووتی: شتەكان بەو شێوەیە نەڕۆشت كە چاوەڕێمان دەكرد، بەڵام ڕوویدا، هەستمان بە سەختی یاریگا و جەنگاوەرەكانی ئەتلەتیكۆ كرد، لە چەند بەشێكی یاریەكەدا بە باشی یاریمانكرد.

هەروەها ووتیشی: لە چارەكی كۆتاییدا چالاكیەكانمان لەدەستدا بەرامبەر بەرگریەكی بەهێز، پێویستە زیاتر یەكلاكەرەوە بین بەرامبەر یانەیەك كە بە ئەنجامی 1-0 بەرگری بكات.

لە كۆتاییدا ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: هێشتا هیچ شتێك كۆتایی نەهاتووە ، بۆیە دەڵێم بەخێربێن بۆ ئەنفێڵد.

بابەتی زیاتر

Back to top button