ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی پرێمەرلیگی لەلایەن كۆمەڵەی نوسەرانی تۆپی پێ بەدەستهێنا.

ئەستێرە میسڕیەكە لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی سەركردایەتی لیڤەرپوول بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بكات.


محەمەد سەڵاح بۆ سێیەم جار و لە ساڵەكانی 2018,2022,2025 ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە و بوو بە یەكەم یاریزانی لیڤەرپوول سێ جار ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

لە 22 ئەم مانگەدا لە ئاهەنگێكی تایبەتتدا محەمەد سەڵاح خەڵاتەكە وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەستێرەكەی رێدز بەڕێژەی %90ـی دەنگەكانی 918 ئەندامی بەدەستهێناوە.

سەڵاح لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە 35 یاریی كرد و توانی 28 گۆڵ بكات و 18 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button