ئه‌وروپا

زەیدان باس لە سزاكەی مانچستەر سیتی دەكات

یاریگا: زەینەدین زەیدان ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ، پێی وایە سزاكەی سەر مانچستەر سیتی كاریگەری نابێت لەسەر هەردوو یانەكە هەفتەی داهاتوو.

یەكێتی تۆپی پێ دوێنێ یانەی مانچستەر سیتی دوو سال سڕ كرد لە بەشداریكردنیان لە چامپیۆنسلیگ.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ ووتی: سزاكەی سەر سیتی هیچ شتێك ناگۆڕێت لەو دوو یاریەی كەلەگەڵ ئێمە هەیانە، بارودۆخەكە هەر وەك خۆیەتی، ڕووبەڕووی یانەكەیەكی بەهێز دەبینەوە.

سەبارەت بە هازارد ووتی: یاریزانێكی گەورەیە، ئێستا كاتی ئەوەیە بگەڕێتەوە ڕیزەكانمان، سێ مانگە یاری نەكردووە، بەڵام ڕاهێنانی ئەنجام داوە و ئەو ئێستا ئامادەیە بۆ یاریكردن.

ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازی سێ خاڵ لە بارسێلۆنای دووەم پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە هەروەها لە چامپیۆنسلیگ لە قۆناغی 16 ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button