ئه‌وروپا

زامبرۆتا: ناتوانم میسی ببینم لە یوڤێنتوس و ئینتەر

یاریگا: جانلۆكا زامبرۆتا، یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا پێی وایە كە سەختە میسی یانەكەی جێبهێڵێت و ڕوو بكاتە خولی ئیتاڵی.

زامبرۆتا لە ساڵەكانی 2006 تا 2008 لەگەڵ میسی یاریان كردووە.

لە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانەكەی پێشووی ئیتاڵیا ووتی: پێم وا بێت سەختە میسی بارسێلۆنا جێبهێڵێت ، لە بارسا كۆتایی بە ژیانی یاریكردنی دەهێنێت، تەنانەت ئەگەر بشڵێت دەمەوێت بگەڕێمەوە ئەرجەنتین.

هەروەها ووتیشی: میسی باشترینە، شتە سەختەكان بە ئاسانی ئەنجام دەدات بە تۆپ، لە ژووری خۆ گۆڕین سادەیە لەگەل یاریزانەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button