دێلا فوێنتێ دەرگای گەڕانەوەی ریال مەدرید بەرامبەر ئارسیناڵ دەکاتەوە

یاریگا –
لویس دێلا فونتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێی وایە ریال مەدرید هێشتا چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی هەیە.
شاهانە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتاییدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی به‌رامبه‌ر ئارسیناڵ 3-0 دووچاری شكست بوو، ئەمەش ئەرکی یانه‌كه‌ی له یاریی گەڕانەوە قورس دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی لێدوانێكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای بڵاوکردەوە و ده‌لێت، هێشتا باوه‌ڕم به ریال مه‌درید هه‌یه، هەموومان توانای ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا ده‌زانین، بەتایبەتی لە چامپیۆنزلیگ، ئه‌وان به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری نابن.
گوتیشی، هێشتا 90 خوله‌كی یاریگای سانتیاگۆ ماوه، ریال مه‌درید توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی له یارییه‌كه هه‌یه، ئێمه هه‌موومان باش ریال مه‌درید ده‌ناسین.
ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی داهاتوو بەلایەنی کەمەوە ده‌بێت 4 گۆڵ بكات بۆ ئەوەی سەربکەوێت بۆ قۆناخی پێشكۆتایی.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یاریی گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت و له قۆناخی پێشكۆتایی براوه‌یان به‌رامبه‌ر براوەی یارییەکەی پاریس سانجێرمان و ئەستۆن ڤێلا یاریی ده‌كات
سەبارەت بە بۆچوونی خۆی لەسەر بردنەوەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 4-0 لە بروسیا دۆرتمۆند، گوتی، بارسێلۆنا یارییەکی نایابی كرد، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد.