ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەكی دۆرتموند كۆتاییهات

بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری ناكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی نیكۆ شلۆتێربێک پێش یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا بەركەوت.

وابڕیارە رۆژی چوارشەممە لە یاریی چوونی قۆناخی چارەگی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆڕووسیا دۆرتموند و بارسێلۆنا رووبەرووی یەک ببنەوە.

هەژماری فەرمی بۆڕووسیا دۆرتموند لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند ئەم وەرزە بۆ بەرگریكارە ئەڵمانییەكەیان كۆتاییهاتووە.

شلۆتێربێک لە ئەژنۆی چەپیدا تووشی پێكان بووە و تاوەكو كۆتایی وەرز لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەرگریكارە 25 ساڵانەكە لەم وەرزەدا 37 یاریی كردووە و توانیویەتی شەش گۆڵ درووست بكات.

نیكۆ شلۆتێربێک

بابەتی زیاتر

Back to top button