ئه‌ڵمانیائه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا نرخی کۆتینهۆ دادەبەزینێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی هیچ یانەیەک ئامادەنیە فلیۆ کۆتینهۆ یاریزانی یانەکەیان بە 120 ملیۆن بکڕن.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بەرپرسانی بلاوگرانا دەیانەوێت نرخی یاریزانی بەڕازیلی یانەکەیان کەم بکەنەوە و ئامادەن بەرامبەر 80 ملیۆن دەستبەرداری ببن و دەنگۆی ئەوەش هەیە لیڤەرپوول دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەستەمە بەو بڕە پارەیە رازی ببنن.

کۆتینهۆ هاوینی ئەمساڵ بە شێوەی خواستن روویکردە بایرن مینوشن و گرێبەستەکەشی هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button