
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ئێستاش وەڵامێکی روون سەبارەت بەوەی کەی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینیا دەکات، ناداتەوە.
هەرچەندە رۆناڵدۆ و کچە مۆدێلی ئەرجەنتینی جۆرجینا، نزیکەی 10 ساڵە پەیوەندی خۆشەویستییان هەیە، بەڵام ئەفسانە پورتوگالییە پێی وایە هێشتا کاتی هاوسەرگیریان نەهاتووە.
لە زنجیرەی نوێی فیلمی دیکۆمێنتاریی “من، جۆرجینام”ی نێتفلێکس، جۆرجینا باسی لە گاڵتەی هاوڕێکانی کرد سەبارەت بە وادەی هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ تۆناڵدۆ و رایگەیاند کە ئەو بابەتە چەند جارێک وروژێنراوە بەڵام هەرگیز بەدی نەهاتووە.
جۆرجینا گوتی:
هاوڕێکانم هەمیشە گاڵتەم پێدەکەن و لە بەرواری هاوسەرگیریم دەپرسن. لەوەتەی جێنیفر لۆپێز گۆرانی “The Ring Or When” ( ئەڵقە یان کەی) بڵاو کردووەتەوە (شەش ساڵ لەمەوبەر) بەردەوام ئەم گۆرانیەم بۆ دەڵێنەوە! بەڵام لە کۆتاییدا، ئەوە بڕیاری من نییە.
@olorisupergal Ronaldo Reveals Why He Hasn’t Married Georgina Rodríguez Cristiano Ronaldo, the renowned football icon, recently opened up about his relationship with Georgina Rodríguez, his long-time partner and mother to their children. Addressing the topic of marriage, Ronaldo explained that they are waiting for the perfect moment, which he described as the “click.” This “click” symbolizes a mutual feeling or realization that the timing is right for them to take the next step in their relationship. The couple, who have been together since 2016, share a deep bond and have built a family, including five children. Despite public curiosity and speculation about their marital status, Ronaldo emphasized that their connection is already strong and fulfilling. He expressed confidence that marriage will happen eventually, but it is not something they feel pressured to rush into. #OSGMedia #OloriSuperGal ♬ original sound – OLORISUPERGAL
لە وەڵامی لێدوانەکانی جۆرجینادا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە وەڵامێکی روونی بۆ ئەم بابەتە نەدایەوە و رایگەیاند کە چاوەڕێی “سەقامگیری” لە ژیانیاندا دەکات. روونیشیکردەوە:
هەمیشە پێی دەڵێم کاتێک هەموو شتێک لە ژیانماندا سەقامگیر بوو، هاوسەرگیری دەکەین. “ئەو تێدەگات مەبەستم چییە.” رەنگە لە ساڵێکدا، رەنگە لە شەش مانگدا یان تەنانەت لە مانگێکدا. بەڵام لە کۆتاییدا بە تەواوی دڵنیام کە ئەوە روودەدات.
کریستیانۆ و جۆرجینیا لە ساڵی 2016 لە پەیوەندی خۆشەویستی دان و خاوەنی سێ مناڵن بەیەکەوە.