نەیشنزلیگ

پۆرتوگال بێ رۆناڵدۆ باشتر یاری کرد؟ مارتینێز وەڵام دەداتەوە

Yariga App

رۆبێرتۆ مارتینێز وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پاش ئاڵوگۆڕکردن بە رۆناڵدۆ.

پۆرتوگال تووشی زەحمەتی زۆر  هات بەرامبەر دانیمارک و لە یەکەم یاریدا دۆڕا کاتێک رۆناڵدۆ تەواوی یارییەکە سەرەکی بوو. پاشان لە یاری گەڕانەوەدا رۆناڵدۆ گۆڵێکی کرد و لێدانێکی سزای لەدەستدا، یارییەکەش 3-2  لە بەرژەوەندی پۆرتوگال کۆتایی هات و بە کۆی چوون و هاتن گەیشتە کاتی زیادکراو.

مارتینێزی راهێنەر گۆڕانکاری بە رۆناڵدۆ کرد و پاش دانیشاندنی ئەو یاریزانە پۆرتوگال دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد. ئەمەش ئەو پرسیارەی هەڵگیرساند کە ئایا پۆرتوگال لەگەڵ رۆناڵدۆ باشترە یاخود خراپترە

مارتینێز بۆ میدیاکان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا وتی

من وام بینی کە تیمەکە هەر وەک خۆی بوو پێش و دوای رۆناڵدۆ. ئەو یارییەکی باشی کرد. دواتر گۆنچالۆ لەجێگەی ئەو هات و ئەویش یارییەکی باشی کرد. راستە تایبەتمەندی جیاوازییان هەیە بەڵام ئاستی تیمەکان هەر وەک خۆی بوو لەگەڵ هەردووکیان.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و چاوەڕواندەکرێت هەر لە پێکهاتەی سەرەکی پۆرتوگال بمێنێتەوە لە یارییەکانی داهاتووی ئەو هەڵبژاردەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button