ئینگلتەرا

بیرۆکەی کڕینی ستیڤن جێرارد بۆ لیڤەرپووڵ پێشنیاز دەکرێت!

یاریگا- لەگەڵ نزیکتربوونەوەی هەنگاوەکانی لیڤەرپووڵ لە بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی، بە تایبەت دوای کۆتا دۆڕاندنی مانچستەر سیتی بە تۆتنهام، بیرۆکەیەک سۆشیاڵ میدیای تەنیوە و هاندەرانی ڕێدز داوای ئەنجامدانی گرێبەست لە یانەکەیان دەکەن لەگە ستیڤن جێراردی کاپتنی پێشووتریان.

هەفتەی 25ی پریمەرلیگ، جیاوازیی نێوان ستیزنس و لیڤەرپووڵی پێشەنگی کرد بە 22 خاڵ و، لە ئێستادا ڕێدز پێویستی بە تەنها شەش بردنەوەیە لە کۆی ئەو 13 یارییەی ماویەتی لە خولەکە، تا دەستیان بگاتەوە بەو نازناوەی 30 ساڵە لێی بێبەشن، ئەمەش بیرۆکەی لای هاندەرانی یانەکە گەڵاڵە کردووە کە جێرارد بۆ پێنج یاری بکڕنەوە وەک یاریزان تا شەرەفی ئەوەی پێ بدرێت جامەکە بەرز بکاتەوە.

جێرارد، کە ئێستا سەرقاڵی کاری ڕاهێنەرایەتییە لە سکۆتلەندە لەگەڵ یانەی ڕەنجەرز، بەخت یاوەری نەبوو لە هەموو ئەو ساڵە زۆرانەی یارریزان و کاپتنی لیڤەرپووڵ بوو، تا نازناوەکە بەدەست بهێنن. ئەم هەوڵەی هاندەرانیش بۆ ڕەواندنەوەی خەمی”خزانە بەناوبانگ”ـەی ستیڤنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button