
یاریگا –
گومان لە بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی دەكرێت.
چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور رووبەرووی هەڵبژاردەكانی ئوروگوای و بەڕازیل ببێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی Tyc Sports بەشداریكردنی لیۆنێل مێسی لە دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال گومانی لەسەرە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە هەست بە ئازاری ماسولكەكانی دەكات و لە یاریی بەرامبەر ئاتڵانتا یونایتد تووشی پێكان بووە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی كیشوەری ئەمریكای باشوور دێت.