ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

” مباپێ لەگەڵ ئێمە دەمێنێتەوە “

یاریگا
کلیان مباپێ، گۆڵکاری لاوی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە بە هۆی کێشەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی گومانەکانی جێهێشتنی یانەکەی زیاتر کردووە.

توماس توخێل راهێنەری شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر نانت هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گووتی ” مباپێ مافی خۆیەتی لە هێنانە دەرەوی یاری نیگەران ببێت، بەڵام نابێت لەبیر بکەین ئەو یاریزانێکی لاوە و پێویستی بە پاڵپشتی هەیە و هەموو ئەو دەنگۆیانەش ناراستن کە باس لە جێهێشتنی یانەکەمان دەکەن “.

مباپێ چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و ئێستاش دەنگۆیەکی بە هێز هەیە کە یانەکەی بەرەو ئەو یانەیە جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button