عێراقکوردستان

لە یاریگای ئەحمەد رازی کەرخ و زاخۆ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە

ئەحمەد ئیبراهیم بۆ یارییەکە ئامادە دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کەرخ و ئامانجی یەکەمیشی پارێزگاریکردنە لە ریزبەندی پێشەنگی خولەکە.

شەممە ( 8ـی ئاداری 2025 ) لە گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 9:15ـی شەو لە یاریگای ئەحمەد رازیکەرخ و زاخۆ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، تەواوی یاریزانەکانی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن و توانای ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکاریشی بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی دوو یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە لە تیپەکە دابڕابوو.

کەرخ و زاخۆ 19 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، زاخۆ حەفت یاریی بردۆتەوە و لە 10 یارییش یەکسان بوونە و کەرخیش دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، زاخۆ 18 گۆڵی تۆمارکردووە و کەرخیش 12 گۆڵی لە زاخۆ کردووە، زاخۆ گەورەترین سەرکەوتنی لە دوو یاریی بووە کە بە ئەنجامی 2 _ 0 براوە بووە، لە وەرزی 2010 _ 2011 و لە قۆناخی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش بووە، زاخۆ گەورەترین سەرکەوتنی 4 _ 2 بووە لە 12 _ 2 _ 2011 بوو لە قۆناخی دووەمی خولی نایابی عێراق.

لە 22 یارییدا زاخۆ 45 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە دێت، گەڕی داهاتووش میوانداری نەفت دەکات، کەرخ 28 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 14ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button