ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | نێیمار دا سیلڤا گۆڵێکی ناوازەی بۆ سانتۆس کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گۆڵەکەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی پلەیەکی بەڕازیلدا کرد

Yariga App

یاریگا –

ئاست بەرزی نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ سانتۆس بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ گۆڵێکی ناوازەی کرد.

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی پلەیەکی بەڕازیلدا، سانتۆس لە یاریگای ئوربانۆ کالدێیرا میوانداری رێد بوڵ براگانتینۆی کرد و 2-0 لێی بردەوە.

نێیمار دا سیلڤای تەمەن 32 ساڵان، ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەشکرد و گۆڵێکی ناوازەی لەڕێگەی لێدانێکی راستەوخۆ کرد.

ئەمە سێیەم گۆڵی نێیمارە لەگەڵ سانتۆس و دووەمی گۆڵی لەسەریەکیەتی بۆ یانەکە.

نێیمار لەوەتەی پەیوەندی بە سانتۆسەوە کردووە، خاوەنی سێ پاسی یەکلاییکەرەوەیە لە کۆی حەوت یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button