
یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بە پێكانی فێدێریكۆ ڤالڤێردی بەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو ریال بێتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26ی لالیگای ئیسپانیا.
🏥 Lo de Valverde es más grave de lo que parece: duda contra el Betis y apura para llegar contra el Atlético.
El uruguayo lleva un par de semanas tocado y su descanso contra Girona y Real Sociedad estaba previsto.
✍️ @JorgeCPicon https://t.co/LbAmvMnIKr
— Relevo (@relevo) February 27, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، ڤالڤێردی بەهۆی پێكان لە ماسولكەكانی رانیدا دەناڵێنێت و بەوەش بەشداریكردنی لە یاریی بەرامبەر ریال بێتێس گومانی لەسەرە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، ڤالڤێردی دەیەوێت بە تەواوی بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامادەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڤالڤێردی ئامادەیە هەموو كارێك بكات، تاوەكو بتوانێت لە یاریی دێربی مەدرید بەشداری بكات.
ڤالڤێردی لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یارییدا كردووە و حەوت گۆڵیان كردووە و شەش گۆڵیشیان درووستكردووە.