ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مانچستەر گواستنەوەی برونۆ فێرناندێزی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی مانچستەر یونایتد لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە گواستنەوەی برونۆ فێرنادێزی لە سپۆرتینگ لیسبۆنی پورتوگالیەوە ڕاگەیاند.

بڕیارە یاریزانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام بدرێت و چەند بابەتێکی کەسیی یەکلایی بکرێتەوە لەگەڵ مان یو پێش ڕۆژی هەینی کە کۆتا وادەی گواستنەوەکانی زستانەیە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، شەیتانە سوورەکان ڕازی بووە بە پێدانی 55 ملیۆن پاوەند وەک بەهای برونۆ بە سپۆرتینگ، ئەوە و لەگەڵ 25 ملیۆن یۆرۆی زیادە لە کاتی بردنەوەی نازناوەکان. بڕی 5 ملیۆن لەو پارەیە سپۆرتین لە مان یۆی وەردەگرێت ئەگەر هاتوو یانە ئینگلیزیەکە سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ.

فێرناندێزی تەمەن 25 ساڵ وەک ناوەڕاستکاری یاریساز یاری دەکات. هاوینی ڕابردوو مانچستەر هەوڵەکانی بۆ کڕینی ئەم پورتوگالیە خستە گەڕ بەڵام دواجار لە گواستنەوەکانی زستانەدا یەکلاییان کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button