ئینگلتەرا

لۆسێلسۆ بە هەمیشەیی بوو بە یاریزانی تۆتنهام

یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرێبەستی جیوڤانی لۆسێلسۆی کرد بە هەمیشەیی کە هاوینی ڕابردوو بە شێوەی خواستن لە ڕیاڵ بیتیسەوە هێنایبوو.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، هۆتسبێر بڕی 32 ملیۆنی خەرج کردووە لە پێناو کڕینی هەمیشەیی ئەرجەنتینیە 23 ساڵانەکە.

ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە لە بەرامبەر ئەم گواستنەوەدا یانەی پاریس سان جێرمان کە خاوەنی یەکەمی لۆسێلسۆیە، بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button