ئینگلتەرا

پیپ گواردیۆلا: جامی یەكێتی ئینگلتەرا گرنگترە وەك لە چامپیۆنسلیگ

یاریگا: پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە كە بەدەستهێنانی خولی ئینگلیزی و جامی یەكێتی ئینگلتەرا گرنگترە بۆ یانەكەی وەك لە چامپیۆنسلیگ.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد پیپ ووتی: بەرامبەر مانچستەر یۆنایتد یاری دەكەین ئەوان لە توانایاندا هەیە هەموو شتێك ئەنجام بدەن، ئەوان بەرامبەر یانە گەورەكان یاری نایاب دەكەن، من دەزانم چەند سەخت دەبێت تێپەڕاندنیان و گەشتن بە یاری كۆتایی جامەكە.

بەردەوام بوو ووتی: پێویستە ئاگاداری هێرشی هەڵگەڕاوە بین، ئەوان هیچیان نیە تا لەدەستی بدەن بەو پەڕی توانایانەوە ڕوووبەڕوومان دەبنەوە، .

سەبارەت بە خشتەی یاریەكانیان ووتی: پێویستە قبوڵی بكەین، ئێمە دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێك یاریەك ئەنجام دەدەین.

لە كۆتایشدا ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: لەو كاتەوەی هاتوومەتە ئێرە زانیومە خولی ئینگلیزی و جامی یەكێتی ئینگلتەرا گرنگترە وەك لە چامپیۆنسلیگ، هیوادارم هاندەران سەرجەم كورسیەكانی یاریگا پڕ بكەنەوە تا یاریەكان پڕ چێژتر بێت.

وابڕیارە ڕۆژی چوار شەممە هەردوو یانە ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە لە یاری گەڕانەوەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا،یاری چوونی نێوان هەردوو مانچستەرەكە لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بە بردنەوەی مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button