ئیسپانیا

فلیک دڵخوازترین یاریزانی دەستنیشان دەکات

Yariga App

یارگا –

ئەگەر ناوی یاریزانێک بهێنین کە بەرزترین ئاستی لە ژێر سەرپەرشتی فلیکدا پێشکەش کردووە، بێ گومان پێدریە.

ئەو ئاستەی کە پێدری گۆنزالێز لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات، وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاست لە خولە بەهێزەکان.

پێدری ئەو ئەستێرەیەیە کە زۆرترین درەوشاوەیی لە بارسێلۆنای هانسی فلیکدا هەیە، تیپێک کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا گەڕاوەتەوە بۆ لوتکەی لالیگا. سەرەتای ساڵی 2025 بۆ بارسێلۆنا سەرسوڕهێنەر بوو، تیپێک کە بە سەرکردایەتی پێدری سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، ناوەڕاستکارەکە پارچەیەکی سەرەکی بزوێنەری بلاوگرانایە.

سەیرکردنی یاریی پێدری چێژبەخشە. ئاستەکەی نائاساییە و هیچ یارییەک نییە کە تێیدا نەدرەوشێتەوە. لە یارییە پڕ گۆڵەکانیان و تەنانەت لەو یارییانەی کە سەرکەوتن بەدەست ناهێنن.

فلیک سەبارەت بە پێدری دەڵێت:

ئاستە بەرزەکەی لە رووی جەستەییەوە، بەهۆی راهێنانە باشەکانی خولیۆ (راهێنەری لەشجوانی) و ستافەکەیەوەیە. کارێکی خەیاڵییان کردووە، پێدری ناوازەیە. دەتوانین بە پێدری بڵێین یاریزانی دڵخوازی هانسی فلیک.

پێدری تا ئێستا 2793 خولەک یاری کردووە، کە زیاترە لە هەموو وەرزی رابردوو، لە کۆی 24 یاریی خولدا لە 23 یارییدا بەشداری کردووە (21 یاریی وەک یاریزانی سەرەکی).

بابەتی زیاتر

Back to top button