ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ سزای بێڵینگهام بەهۆی کارتە سوورەکەی راگەیاندرا

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا بەڕوویدا بەرزکرایەوە، بێڵینگهام بەفەرمی لە دوو یاریی داهاتووی لالیگا سڕ دەکرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا، بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا بەڕوویدا بەرزکرایەوە، جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ریال مەدرید لە دوو یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر جیرۆنا و ریال بیتیس سڕ بکرێت.

لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا خۆسێ لویس مۆنتێرۆی ناوبژیوان جود بێڵینگهامی بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی نەشیاو بەکارتی سوور دەرکردە دەرەوە.

دوای ئەو کارتە سوورەی بێڵینگهام لە یاریی ئۆساسۆنا بەڕوویدا بەرزکرایەوە کە دەستەواژەی Fuck Offـی بەکار هێنابوو، رەخنەیەکی زۆر ئاڕاستەی مونوێران مۆنتێرۆ ناوبژیوانی یارییەکە کرا و بەهۆی هەڵدانەوەی چەند فایڵێکی، ئەو ناوبژیوانە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپێی ئیسپانیا و ئەوروپا سڕکرا.

یانەی ریال مەدرید دوای یارییەکەی ئۆساسۆنا تانەی لە کارتە سوورەکەی بێڵینگهام دابوو، داوایکردبوو سزایەکەی لاببرێت و کارتە سوورەکەی بسڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button