کوردستان

ئامارەکانی گەڕی رابردووی خولی پلەیەکی کوردستان

هیچ کارتێکی سوور نەدراوە لەلایەن ناوبژیوانانەوە

Yariga App

یاریگا –

گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان لە کۆی حەفت یاریی رێژەیەکی باش گۆڵ تۆمارکڕاوە کە 19 گۆڵە.

لە کۆی تۆمارکردنی 19 گۆڵ 10 گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمارکراون، خێراترین گۆڵی گەڕی 10ـەی خولی پلەیەکی کوردستان ئامانج ئازاد یاریزانی کفری لە خولەکی هەشت بەرامبەر رواندز تۆماری کرد کە یارییەکە 2 _ 2 کۆتایی هات.

هەر یەک لە گۆڵپارێزان عەلی مراد لە تەناهی و زانا جوزل لە دهۆک و ئارش قەدیر لە چەمچەماڵ و ئاکام ئیسماعیل لە قەڵادزێ و دیار جومعە لە شۆرجە لە گەڕی رابردوو کلین شیتیان کردووە لەگەڵ یانەکانیان، گەورەترین سەرکەوتنیش خاک بە دەستیهێنا کاتێک 3 _ 2 لە بازیانی بردەوە.

لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 38 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە و هیچ کارتێکی سووریش بەکار نەهاتووە، هەر دوو یانەی قەڵادزێ و بابانیش یاریی خاوێنیان پێبەخشرا و هیچ کارتێکیان بەڕوودا بەرز نەکراوەتەو.

بابەتی زیاتر

Back to top button