
یاریگا –
تا دێت رۆڵی تەکنەلۆژیا زیاتردەبێت بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکانی نێو یاریگا و ئەم جارەش تۆپی پێی ئینگلیزی پەنادەبرێتەبەر تەکنەلۆژیای خودکار بۆ یەکلاکردنەوەی حاڵەتی ئۆفساید.
دەوروبەری مانگی نیسانی ساڵی 2024 بوو کە یانەکانی بەشدار لە پرێمەرلیگ بەتێکڕا رازیبوون بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای شێوە-خودکار بۆ حاڵەتی ئۆفساید.
لە نوێترین پێشهاتیشدا هەریەکە لە پرێمەرلیگ، جامی یەکێتی ئینگلتەرا و بۆردی ناوبژیوانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاند کە بۆ حەوت یاریی لە گەڕی پێنجەمی یارییەکانی جامی یەکێتی ئەو وڵاتە کە لەنێو یاریگاکانی تایبەت بە پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچن، تەکنەلۆژیاکە بەکاردههێنرێت.
لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە دەکرێت لە کۆتاییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگیش کار بەو تەکنەلۆژیا خودکارە بکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر حاڵەتی ئۆفساید.
🚨 The Premier League, FA and PGMOL confirm Semi-Automated Offside Technology will be used in all seven FA Cup matches taking place in Premier League stadiums, which is the first time it will be used live in competitive matches in English football. pic.twitter.com/X2wEUko6DX
— Ben Jacobs (@JacobsBen) February 13, 2025
یارییەکانی گەڕی پێنجەم (قۆناخی 16)ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لە 1ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن و رووبەڕوبوونەوەکانیش بەم شێوەیەن:
BREAKING: Semi-automated offside technology will be utilised in all seven matches at Premier League stadiums for the FA Cup fifth round 🚨 pic.twitter.com/4MQhxkqO1S
— Sky Sports News (@SkySportsNews) February 13, 2025