بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فێلیکس بووەتە ئامانجی دوو گەورەی ئەوروپا

%99 چێڵسی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس، ئەستێرەی چێڵسی بووەتە جێی سەرنجی دوو یانەی گەورەی ئەوروپا.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی ئەیسی میلان و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی جیدییان بۆ گواستنەوەی فێلیکس دەستپێکردووە.

هەرچەندە ئاستۆن ڤیلا نیازی گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەکەی هەیە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، فێلیکس زیاتر حەزی لە میلانە.

لە ماوەی چەند رۆژێکدا، ئاستۆن ڤیلا دەستبەرداری هەریەکە لە جەیدن فیلۆگێن، ئێمیلیانۆ بوێندیا، جۆن دوران و دیێگۆ کارلۆس بوو، لەلایەکی دیکەوە، هەریەکە لە جۆنێل ماڵن و ئاندرێس گارسیای گواستووەتەوە و نزیکە لە تەواوکردنی گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد و مارکۆ ئاسێنسیۆ لە پاریس سانجێرمان.

پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری میلان، بەرپرسانی یانەکە گەشتی لەندەنییان کردووە و دەیانەوێت هەرچی زووە لەگەڵ چێڵسی لەسەر وردەکارییەکان رێکبکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button