بارسێلۆنا لە توانای کاپتنەکەی بێبەش دەبێت

یاریگا –
رافینیا ئەستێرەو هێرشبەری بارسێلۆنا، بەهۆی تووشبوونی بە هەڵامەتوە نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی دوێنێی یانەکەی بکات.
رافینیا لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی بارسێلۆنا، لە سەردەمی هانسی فلیک لە هێرشبردندا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و سەلماندوویەتی کە دەتوانێت یاریزانێکی سەرەکی بێت لە یارمەتیدانی تیپەکەی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە هاوینی رابردوو دەنگۆیەک لەسەر ئەگەری فرۆشتنی لە گواستنەوەکاندا هەبوو، بەڵام فلیک بڕیاریدا لە تیپەکەیدا بیهێڵێتەوە و توانی یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە لوتکەی خۆی و ببێتە باشترین وەشانی یاریزانەکە لە ماوەی یاریی کردنی لە بارسا.
⚽️ Raphinha ha salido un poco antes del entrenamiento por un simple constipado. Nada que temer.
👍 Todo OK y en perfectas condiciones para jugar el domingo ante el Alavés si Flick lo considera oportuno.
ℹ️ @monfortcarlos pic.twitter.com/X2hg4UoBD7
— Jijantes FC (@JijantesFC) January 31, 2025
یانە کاتالۆنییەکە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە گەڕی 22ی لالیگا لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ئەلاڤێس ببێتەوە، بەڵام رافا لە مەشقەکانی دوێنێدا بە تەواوی ئامادە نەبوو. یاریزانەکە کە هەستی بە باشی نەکردووە، بەشداری مەشق و راهێنانەکانی کرد بەڵام دوای ماوەیەکی کەم کەمپی راهێنانی جێهێشت و بەهۆی تووشبوونی بە هەڵامەتەوە نەیتوانی یاوەری تیپەکەی بکات. جیرارد رۆمیرۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ نیگەرانییەکی تایبەت لەم بارەیەوە نییە، بەڵام ئەگەری بەشداریکردنی لە یارییەکەی بەرامبەر ئەلاڤێسدا تەواو جددی دەردەکەوێت و ماوەتەوە بزانرێت ستافی پزیشکی بارسا چی بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەدات.