ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی بۆرنمس V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگدا بۆرنمس میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان بۆرنمس لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 22 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 16 یاریی ببەنەوە و 5 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.

بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.

لە بەرامبەردا بۆرنمس بە راهێنەرایەتیكردنی ئاندۆنی ئیراولا وەرزێكی جوان و نایاب پێشكەش دەكەن.

هەفتەی رابردوو لە یاریگای خۆیاندا میوانداری نۆتینگهام فۆرێستی سێیەمی ریزبەندیان كرد و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 23 یارییان كردووە، یازدە یاریی براوە بوون، حەوت یاریی یەكسان بوون و پێنج یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بۆرنمس لە تواناكانی هەریەك لە ئیڤانیڵسن، ئوناڵ، سێنسی، سكۆت و  ئاراوخۆ بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا رێدز بە بێ جۆنس و جۆ گۆمێز رووبەرووی بۆرنمس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بۆرنمس

كیپا

ئارۆنس، زابارنی، هیوسن، كیركێز

كریستی، كوك

بڕۆكس، كلوڤێرت، ئۆتارا

سیمینیۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ

دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button