ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ یاریزانێكی دیكە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد

یاریگا –
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گواستنەوەی رێناتۆ ڤێیگای پۆرتوگالی و یاریزانی چێڵسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ڤیێگا لە ساڵی 2024 لە ریزەكانی بازڵەوە بە بەهای 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2031 بەسەردەچێت.
Renato Veiga è un nuovo giocatore della Juventus 🇵🇹
Benvenuto in ⚪️⚫️!
— JuventusFC (@juventusfc) January 27, 2025
هەژماری فەرمی یوڤێنتوس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی رێناتۆ ڤیێگای بۆ یانەكەی راگەیاند.
ڤیێگا بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە خانمە پیرەكەوە دەكات و کۆی گشتی تێچووی گواستنەوەکە دەگاتە 3.8 ملیۆن پاوەند.