ئهڵمانیا
فەرمی: بایەرن جێگرەوەی نۆیەری گواستەوە

یانەی بایەرن میونشن گۆڵپارێز یۆناس ئوربیگی گواستەوە ریزەکانیی.
یۆناس تەمەنی تەنها 21 ساڵە و یاریزانی یانەی کۆڵنە، بەڵام دوو وەرزی رابردووی بە خواستن لە خولە نزمترەکانی ئەڵمانیا بەسەربردووە. بەڵام ئاستە بەرزەکەی وایکردووە بایەرن وەک جێگرەوەی نۆیەر بیبینن، بە تایبەت کە ئاستی گۆڵپارێزە مێژووییەکەیان دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیووە.
گرێبەستی یۆناس تاوەکو 2029 یە و ناوبراو یاری بۆ سەرجەم هەڵبژاردەکانی ئەڵمانیای خوار 21 ساڵ، 18 ساڵ و 15 ساڵان کردووە. ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد کاتێک لە هەشت یاری دوای یەکدا بۆ ئەڵمانیای خوار 21 ساڵ، هیچ گۆڵێکی لێ تۆمارنەکرا.