ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئارتیتا: ئۆزێل بێ چانسە و دەكرا گۆڵی زیاتری هەبێت

یاریگا: ئارتیتا ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كەوا مەسعود ئۆزێل زۆر بێ چانس بووە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەل یانەكە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئارتیتا ووتی: ئۆزێل هەموو یاریەك جیاوازی درووست دەكات بۆمان، پێویستە هەمووان پێكەوە هاوكاری یەك بكەین بۆ سەرخستنی یانەكەمان.

هەروەها ووتیشی: ئاستی گۆڕاوە و دەكرا زیاتر گۆڵی تۆمار بكردایە و هەروەها زیاتر گۆڵیشی درووست بكردایە لەوەی ئێستا كردوویەتی بەڵام چانس یاوەری نەبووە.

وابڕیارە ئەمشەو ئەرسیناڵ و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 24ی خولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button