ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئەمڕۆ یوڤێنتوس پشکنینی پزیشکی بۆ هێرشبەرێکی نوێ دەکات
یاریگا –
ئەمڕۆ کۆلۆ موانی فەڕەنسی گەشتی ئیتاڵیا دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆلۆ موانی پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت و دەبێت بە یاریزانێکی نوێی یوڤێنتوس.
گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یوڤێ بەشێوەی خواستن دەبێت، بەڵام مافی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ نابێت. یوڤێ بۆ ماوەی شەش مانگ تەواوی مووچەی یاریزانەکە لەئەستۆ دەگرێت.
هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە پلانەکانی لویس ئێنرێکێی راهێنەری پاریس سانجێرمان نەماوە، هەر بۆیە یانەکە دەستبەرداری دەبێت.
خانمە پیرەکەش بڕیاریداوە لەم زستانە دەستبەرداری دوسان ڤلاهۆڤیچ ببێت و لەمەودوا کۆلۆ سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری تیپەکە دەکات.