یاریگا –
ئەمشەو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە گشتی و کارلۆ ئانچیلۆتی و لوکا مۆدریچ تایبەتمەندیەکی لەبیرنەکراوی هەیە کاتێک یانەکە توانی 3-0 نازناوی جامی جیهانی یانەکان لە پاچووکای مەکسیکی بباتەوە.
بەو نازناوە، ریاڵ هێندەیتر لە رکابەرەکانی دوورترکەوتەوە بە بردنەوەی نازناوەکە بۆ جاری پێنجەم لە مێژووی خۆیاندا.
هاوکات شەوەکەی یاریگای لوسەیل لە قەتەر بۆ راهێنەرە ئیتاڵیەکە ئێجگار تایبەت بوو بەوەی توانی نازناوی ژمارە 15ی خۆی لەگەڵ یانە شاهانەکە بباتەوە. بەوەش پێش میگێل مونۆز کەوت کە ئەمەیان لەنێوان ساڵی 1960 تا 1974 توانیبووی 14 نازناو بۆ ریاڵ بباتەوە.
ئانچیلۆتی لە دوو ماوەی جیاوازدا راهێنەرایەتی مێرەنگی کردووە 2013-2015 و هەروەها 2021 تا ئێستا. دیارترین نازناوەکانیشی لەگەڵ قەڵای سپی 2 نازناوی لالیگا و 2 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 2ی جامی جیهانی یانەکانیش.
🚨⚪️ Carlo Ancelotti becomes the manager with MOST titles in Real Madrid history!
15 titles for the Italian coach. Legend. 🇮🇹 pic.twitter.com/zO505UCq7E
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 18, 2024
هەرچی کاپتنە کرواتیەکەیە، کە لەوەتەی ساڵی 2014 تا ئێستا لەگەڵ مدریدە، توانی نازناوی ژمارە 28 لەگەڵ یانەکەی بباتەوە.
بەوەش هێندەیتر لە ناچۆ فێرناندێز و دانی کارڤاخال دوورکەوتەوە کە ئەوان هەریەکە و 26 نازناویان هەیە و کێبڕکێکەی بۆ کارڤاخال قورسترکرد کە ئێستا بەهۆی پێکانێکی سەختەوە دوورکەوتووەتەوە لە یاریکردن.