ئیتاڵیاگرنگترین

نەشتەرگەرییەک بۆ لوکا مۆدریچ ئەنجامدرا

Yariga App

لوکا مۆدریچ ئەستێرەی مێژوویی کرواتیا بە ناچاری چووە ژێر چەقۆی پزیشکەکان، بە شەش هەفتە بەر لە دەستپێکردنی جامی جیهانی.

مۆدریچی ناوەڕاستکاری ئەیسی میلان تووشی پێکان هات لە یارییەکەی ئەم هەفتەیەی یانەکە بەرامبەر یوڤێنتۆس کاتێک بە توندی بەر لوکاتێلی یاریزانی تیمی بەرامبەر کەوت. دواتر دەرکەوت تووشی شکانی ئێسکی روومەتی هاتووە.

لوکا رێگەی نەدا زۆر بخایەنێت و هەرزوو نەشتەرگەری ئەنجامدا بەو هیوای بتوانێت بەر لە جامی جیهانی بگەڕێتەوە.

زلاتکۆ دالیچ راهێنەری کرواتیا سەبارەت بە پێکانەکەی مۆدریچ وتی

قسەم لەگەڵ کردووە و هیوای زوو چاک بوونەوەم بۆ خواست. گومانم نیە لەوەی هەمووشتێک دەکات تاوەکو بتوانێت بۆ جامی جیهانی ئامادەبێت و ئێمەش هەموو هاوکارییەکی دەکەین. متمانەم هەیە هەمووشتێک بەپێی پلانی خۆمان بڕوات و مۆدریچ سەرکردایەتیمان بکات بۆ پاڵەوانێتییەکی دیکەی گەورە.

 

لوکا تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ میلان پێشکەش دەکات. روون نیە ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند دەخایەنێت و ئایا جارێکی دیکە لەم وەرزەدا یاری دەکاتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button