ئینگلتەرا

برێندان ڕۆجەرز خەونەکەی مانچستەری لە بار برد

یاریگا- برێندان ڕۆجەرز، ڕاهێنەری لیستەر سیتی مانچستەر یونایتدی بێ هیوا کرد لە هەوڵەکانیان بۆ دەخستنی تواناکانی جەیمس مادیسۆن.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە پێش کۆتایی جامی کاراباو، ڕۆجەرز قسەی لەسەر ئەگەری چوونی مادیسۆنی کرد لە گواستنەوەکانی زستانە و دڵنیایی مانەوەی یاریسازەکەی دا لە گەڵ لیستەر، گوتی: “هیچ فشارێک نییە بۆ فرۆشتنی و هیچ پێویستییەکیش نییە بیفرۆشین. جەیمس یاریزانێکی بەهرەدارە و بۆ مانگی یەنایەر و دواتریش هەر لێرە دەبێت. ئەو یاریزانێکە کە ئێمە بە پەرۆشین بۆ هێشتنەوەی لەگەڵمان یلو یارمەتیمان بدات لەم گەشتەماندا بۆ ساڵانی داهاتووش. خۆی و بریکارەکانیشی لەگەڵ یانەکەدا قسەیان کردووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.”

ڕوونکردنەوەکانی ڕۆجەرز لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە سەرچاوە ئینگلیزییەکان باس لە ئۆفەرێکی گەورەی مانچستەر یونایتد دەکەن کە بریتیە لە جێسی لینگارد و 45 ملیۆن پاوەند لە پێناو کڕینی مادیسۆنی تەمەن 23 ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button