ئینگلتەرا

ستیڤن جێرارد: خۆزگە گرێبەستەکەم نوێ کردبایەوە

یاریگا –

ستیڤن جێرارد ئەفسانەی لیڤەرپوول دەڵێت دڵگرانم بە لەدەستدانی چانسی یاریکردن لە ژێر دەستی راهینەرایەتی یۆرگن کلۆپ.

پێش پەیوەندی کردنی کلۆپ بە یانەکە، یانەی لیڤەرپوول پێشنیاری بۆ جێرارد کرد کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزیتر درێژ بکاتەوە و لە وەرزی 2015-2016 دا بەشێک بێت لە پێکهاتەی لیڤەرپوول. بەڵام جێرارد بڕیاریدا چیتر لە ئەنفێڵد بەردەوام نەبێت و ئۆفەری یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی قبوڵکرد و چووە خولی تۆپی پێی ئەمریکی بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونی نوێ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بڕیارەی ئەم یاریزانە ئینگلیزییە ئەوە بوو کە برێندان رۆجەرز، راهێنەری ئەکاتەی لیڤەرپوول، ئاگاداری کردبووەوە کە ئەگەر بەردەوام بێت لەم تیپەدا دەرفەتی یاریکردنی زۆری نابێت، بەڵام ئەم راهێنەرە لە ئۆکتۆبەری 2015 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

جێرارد لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە کەناڵی The Anfield Wrap لە کەناڵی تیک تۆک بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت

“بەڕاستی وێران بووم”. دیارە من خۆم بڕیارم دابوو بۆ ماوەی ساڵێکی تر گرێبەستەکەم نوێ نەکەمەوە و بچمە تۆپی پێی ئەمریکا، بەڵام ئەگەر نوێم بکردایەتەوە، لانی کەم شەش مانگ لە ژێر دەستی یۆرگن کلۆپ یاریم دەکرد.

@theanfieldwrap Imagine Gerrard under Klopp 😳 #gerrard #klopp #liverpool ♬ original sound – TheAnfieldWrap.com

ئەوەی روون بوو ئەوە بوو کە پێم گوترا لەگەڵ رۆدجەرز کاتەکانم لە یاریگادا کەمتر و کەمتر دەبێتەوە. من نەمدەویست یاریزانی کورسی یەدەگ بم بۆ لیڤەرپوول، نەمدەویست تەنها لیستەکە پڕبکەمەوە. هێشتا هەستم دەکرد باشترین یاریزانی ناوەڕاستم لەو کاتەدا. بەڵام ئەگەر لەو کاتەدا بمزانیبا چی ڕوودەدات، ئەوا 100% گرێبەستەکەم نوێ دەکردەوە و بۆ ماوەی چوار یان پێنج مانگ لەگەڵ رۆجەرز رێکدەکەوتم بۆ ئەوەی بتوانم شەش مانگ لە ژێر دەستی کلۆپ یاری بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button