عێراقکوردستان

مەسعود میرال: لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم و دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری دهۆک دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت بەم سەرکەوتنەی بەرامبەر حدود بە دەستیان هێنا و دەڵێت لە ئاستی یاریزانەکانیشم رازیم.

لە گەڕی 11ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وێڕای لە دەستدانی توانای چەند یاریزانێکی ،دهۆک دووەم سەرکەوتنی لە سەر یەکی بە دەستهێنا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 4 _ 1 لە حدودی بردەوە.

مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دوای یارییەکە دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گوتی:

دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی تر بۆ تیپەکە، تۆپی پێ هەندێ جار ئاڵۆزە و ئێمە بە ئاستێکی بەرز یارییمان کرد و یاریزانەکان توانیان پلانەکانم جێبەجێ بکەن، سەرکەوتن بەم ئەنجامە بەرامبەر حدود زۆر دڵخۆشی کردم و رازیم بەو ئاستەی یاریزانەکان پێشکەشیان کرد، سێ رۆژ جارێک یارییکردن زۆر قورسە ویانەکانیش بەلانی کەم سێ بۆ چوار یاریزانی سوپەریان پێوستە، لە بەغدا دەمێنینەوە خۆمان بۆ یارییە دواخراوەکەی شوڕتە ئامادە دەکەین و لە سەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان کار دەکەین چونکە دەمانەوێت ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنین.

بەم سەرکەوتنە دهۆک بە هەشت یاریی و کۆکردنەوەی 11 خاڵ هاتە ریزبەندی 14ـەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، تیپەکە لە بەغدا دەمێنێتەوە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر شوڕتە دەکات لە 16ـەی ئەم مانگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button