ئه‌وروپاگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنی ئاماژەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا

دوێنێ سێشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکی بڵاوکردەوە و بە پەنجەکانی دەستی ئامەژەیەکی دروستکردبوو، زۆرینەی ئەستێرەکانی جیهان وێنەکەی دۆنیان لای خۆیان بڵاوکردبووەوە بەبێ ئەوەی نهێنییەکەی ئاشکرا بکەن.

کەمێک لەمەوبەر ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس نهێنی وێنەکەی درکاند و پڕۆژەیەکی نوێی بەناوی چاکبوونەوەی باشتر بۆ وەرزشوانان راگەیاند.

پڕۆژەیەکی نوێمە تیایدا هەموو ئەزموونەکانم وەک وەرزشوانێک دەخەمەڕوو، تاوەکو یارمەتی کەسانی دیکە بدەم بەشێوەیەکی باشتر چاکبنەوە و ئاستیان بەرزتر بکەنەوە و سود لە بەرهەمەکان وەردەگرن.

کریستیانۆ بەگوێرەی ئەزموونەکانی خۆی چەندین ئامێری وەرزشی پێشکەوتوو بۆ یاریزانان دابین دەکات، وەرزشوانان دەتوانن لەو رێگەیەوە زیاتر گرنگی بە جەستە و تەندروستییان بدەن، ئاستیان بەرەوپێش ببەن و خۆیان لە پێکانی مەترسیدار بپارێزن، لە ئەگەری تووشبوون بە پێکانیش خێراتر چاکببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button