بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ هەولێر گرێبەستی هێرشبەرە جامایکییەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە

دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانە هێرشبەرێک و بەرگریکارێک بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

هەولێر گرێبەستی هێرشبەرە جامایکییەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە دوو یاریزانی پێشووی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی؛ یانەی هەولێر بە بەڕێوەبەری کارەکانی کۆڵن ئاندرسن هێرشبەری جامایکی یانەکەی راگەیاندووە، دەیانەوێت بە رەزامەندیی هەردوولا گرێبەستی ئەو هێرشبەرە هەڵبوەشێننەوە، کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە کرد.

ئاندرسن 17ـی ئەپرێلی 1999 لەدایکبووە و بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەو هێرشبەرە جامایکییە ساڵی 2020 دەستی بە یاریی کردووە و پێشتر یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان بووە و ساڵی 2016 بەشداریی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهانی ژێر 20 ساڵان کردووە، وەکو راکەرێکی جامایکی لە پێشبڕکێی 100 مەتری بەشداریی کردووە، لە تەمەنی 20 ساڵی بڕیاریداوە دەست بە یاریی تۆپی پێ بکات و لە خولی نایابی جامایکا خێراترین یاریزانی خولەکە بوو. لە خولی جامایکا لە 54 یاریدا 26 گۆڵی کردووە، وەرزی رابردوو لە مەسەدۆنیای باکوور لە 28 یاری تەنیا 3 گۆڵی کردووە.

ئەم هاوینە ئاندرسن بەرامبەر 100 هەزار دۆلار (150 ملیۆن دینار) لە برێگالنیکای مەسەدۆنییەوە روویکردە ریزەکانی هەولێر، کە ئەو هێرشبەرە 25 ساڵانە 8 یاری بە درێسی هەولێر کردووە و 2 گۆڵی بۆ یانەکەی پایتەخت کردووە.

بەدواداچوونی یاریگا
بەدواداچوونی یاریگا

هەولێر پلانی بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان چییە؟

یانەکەی قەڵاومنارە لە ئێستاوە دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی خۆی بۆ گواستنەوەی زستانەی یاریزانان ئامادە بکات، بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەولێر لەگەڵ عەلی شاخەوان و حەمە ئیتۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو بیانگەڕینێتەوە یانەکەی، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی لوئەی سەڵاح لە یانەی قوە جەوییە، ئەو راهێنەرە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە دەستبەرداریان بێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، سەمیر بابۆ دەیەوێت هێرشبەرێک و بەرگریکارێک بگوازێتەوە تیپەکەی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی نوێ پێکهاتەکەی تۆکمەتر بکات، لە ئێستاوە یانەکەی پایتەخت دەستی بە هەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی هێرشبەرێک بۆ شوێنی ئاندرسن بدۆزێتەوە.

هەولێر دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button