
یاریگا–
دایکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس باسی کاردانەوەی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت دۆن هیوای ماوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئابۆلا، دایکی گۆڵکارە مێژووییەکەی چامپیۆنزلیگ دەڵێت ” کاتێک کریس گەڕایەوە ماڵەوە پێیگوتم دایکە بەداجەوە نەمتوانی ئەمجارەیان یانەکەم بگەینمە فایناڵ، بەڵام هیوام ماوە و دڵنیام وەرزی داهاتوو دەتوانم ئەم کارە بکەم “.
ئەم کاردانەوەی رۆناڵدۆ دوای ئەوە دێت یانەکەی لە قۆناخی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە ئەیاکس دۆڕا و ماڵئاواییان کرد.