ئیتاڵیا

“پێش یوڤی، ڕۆناڵدۆ ئامادە بوو ڕوو بکاتە ئەی سی میلان، بەڵام…!”

یاریگا- ماسیمیلیانۆ مێرابێلی بەڕێوەبەری وەرزشیی پێشووتری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بە لێدوانێک لەسەر چیرۆکی پێوەندیی کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یوڤێنتوسەوە، شۆکێکی گەورە بڵاو دەکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنەکەیدا کە لەگەڵ سەرچاوەی “سپۆرتالیتا”ی ئیتاڵی هۆکاری سەرنەکەوتنی ئەو گرێبەستەیان لەگەڵ دۆن ئاشکرا دەکات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی یانەکە، دەڵێت: “لە پێشدا لەگەڵ خۆرخێ مێندێز (بریکاری ڕۆناڵدۆ) دانیشتین و گەشتینە ڕێککەوتنی سەرەتایی و هەموو شتێکیمان ئامادەکرد بۆ گفتوگۆ لەسەر وردەکاریی لە بارەی داهاتوویەوە. هەر لەو کاتەدا پلانمان دادەنا بۆ هەنگاونێکیتر بۆ پێشەوە کە بریتی بوو لە دامەزراندنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری ئێستای ئینتەر میلان. ئێمە دەمانزانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ لە کێشەدایە بۆیە دەستمان کرد بە جموجووڵ و هەموو شتێکیشمان کرد، بەڵام خاوەندارە چینییەکان گواستنەوەکەیان وەستاند.”

میلان ساڵانێکە بە بارودۆخێکی خراپدا دەگوزەرێت و هەرچی یوڤێنتوسی ڕکابەریشێتی، قۆرخکارییەکی بەرچاوی لە کڕینی یاریزانی سوپەرستار و بردنەوەی خولی ئیتاڵیدا لێ دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button