یاریگا –
لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید بێزاریی و ناڕەزایەتی لەنێو هەندێک لە یاریزانانی یانەکەدا بەدەرکەوتووە لە دژی کیلیان ئێمباپێ.
هاتنی کیلیان بۆ ریزەکانی ریاڵ مەدرید دوای ساڵانێکی زۆری چاوەڕوانیکردنی، هیوایەکی زۆری لەسەر هەڵچنرا، بەڵام هێشتا ئاستەکەی لەچاو ئەو هەموو هیوا نەبوو هاندەرانی مێرەنگی لەسەر سوپەرستارە فەڕەنسیەکە هەڵیانچنیبوو.
نەک هەر هاندەران، تەنانەت کار گەشتووەتە دەربڕینی بێزاری لەلایەن یاریزانەکانەوە بەرامبەر کیلیان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، هەندێ لە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بێزارن لە ئێمباپێ و هاوکارینەکردنی لە ئەرکی بەرگریدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کردووە کە بێزاریی ئەو کۆمەڵە یاریزانەی ریاڵ لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە دەبینرێت یاریزانە فەڕەنسیەکە تەنها ئەو کاتە بەشداریی دەکات کە تۆپ نیوەی یاریگا ببڕێت.
🚨 Some Real Madrid players are ANNOYED by Kylian Mbappé and his lack of defensive work. 😤
The Frenchman only seems to be involved when the ball crosses the halfway line. 🫣
Everyone hopes he will open his eyes.
(Source: @relevo ) pic.twitter.com/Q1L7EN5wmy
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) November 4, 2024
ئێمباپێ لە 10 یاریی ئەم وەرزەی لالیگا خاوەنی 6 گۆڵ و ئەسیستێکە. لە چامپیۆنزلیگیش لە 3 یارییدا گۆڵێک و ئەسیستێکی هەیە.
بۆ پێدانی ئازادی زیاتر هێرشبەرە فەڕەنسیەکە، کارلۆ ئانچیلۆتی ئەو رۆڵەی جود بێڵینگهام وەرزی رابردوو هەیبوو، لە ئەستێرە ئینگلیزیەکەی وەگرتووەتەوە و جود ئەم وەرزە زیاتر لە رۆڵی بەگریکردندا دەبینرێت. هەر بۆیە ژمارەکانیشی بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە داکشانە. لە 10 یاریی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگدا هیچ گۆڵێكی نییە و خاوەنی 2 ئەسسیستە. لە ژاتێکدا وەرزی رابردوو لە 11 سەرەتادا 10 گۆڵی تۆمارکردبوو.