ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کۆتینهۆ: دەمەوێت لە بایرن میونشن بمێنمەوە

یاریگا
فلیپ کۆتینهۆ، یاریزانی بڕازیلی کاتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەیلی میرەری بریتانیا یاریزانە بڕازیلیەکە سەبارەت بە داهاتووی خۆی دەڵێت ” لەگەڵ بایرن میونشن زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت، یانەکەمان ئێستا بارودۆخی باشە و شێوازی یاریکردنی منیش لەگەڵ پلانەکانی راهێنەر زۆر گونجاوە و هیوادارم بتوانم زیاتر خزمەتی ئەو یانەیە بکەم “.

کۆتینهۆ سەرەتای ئەم وەرزی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن کردووە و سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی داهاتووش گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و پێویستە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام یانە ئەڵمانیەکە ئەگەر بیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بکاتە هەمیشەیی، ئەوا پێویستە 120 ملیۆن بداتە یانە کەتەلۆنیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button