ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ کێشەی سەرەکی تیمەکەی دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر مانچێستەر یونایتد کەوتووەتەوە بەر لێشاوی رەخنەکان و یەکسانبوونەکەی یاریی رابردوویان بەرامبەر توێنتی هۆڵەندی برینەکەی قووڵترکرد.

دوای یارییەکە راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئاشکرایانکرد کە پێگەکەی ئێریک تێن هاخ لە مەترسیدا نیە، بەڵام هۆشداریشیان پێداوە تا لە یاریی داهاتوو ئاستی یانەکە بگۆڕێت.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش رووبەڕووبوونەوەکەی تۆتنهام، راهێنەرە هۆڵەندیەکە دانی بە کەموکورتی هێڵی هێرشبەریی و لە وەڵامی پرسیاری ئایا مانچێستەر یونایتد کێشەکەی چیە، وتی

دەبێ گۆڵی زیاتر تۆماربکەین. ئەوە کێشەکەیە. چارەسەری سەرەکی ئەوەیە وەک تیم گۆڵ تۆماربکەین. ئەو یاریزانەمان هەیە لە تیمەکەدا کە بتوانن گۆڵ تۆماربکەن. ئەوە ڕوونە.

لە درێژەی وتەکانیدا تێن هاخ باسی لە پێشوەچوونەکان کرد کە ئێستا داوای لێدەکرێت و وتی

ئێمە هێشتا کاردەکەین لەپێناو پێشڤەچوون. کۆمەڵێ یاریزانی لاومان کڕی، وەک وەرزی ڕابردوو هۆیلوند و ئێستاش زیرکزی و لێنی یۆرۆ. باوەڕم پێیانە.

بەڵام منیش هەروەها بێ ئارامم. دەمەوێ بەرەوپێشچوونەکان زوو بەدیبێن. سەرکەوتنمان تۆمارکردووە و دەبێ زۆر هەوڵبدەین بۆ سەرکەوتنی زیاتر.

مان یو لە سەرەتای وەرزەوە 5 یاری لە پرێمەرلیگ ئەنجامداوە خاوەنی 7 خاڵە. رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە دەستپێدەکەن کاتێک میوانداریی تۆتنهام دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button