ئینگلتەراگرنگترین

دیمەنێکی رایا دوای یارییەکەی مان سیتی هاندەرانی ئارسیناڵ نیگەران دەکا

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو لە یارییەکی دراماتیکی و پڕ رووداودا مان سیتی و ئارسیناڵ لە یاریگای ئیتیحاد 2-2 یەکسانبوون.

یارییەکە کە هەر لەسەرەتاوە بە فاوڵ و بەرکەوتنی سەخت دەستیپێکرد، تێیدا چەند یاریزانێکی دیار بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاری ناچارییان بۆکرا. لەوانە رۆدری لە سیتی و کالافیۆری و یوریان تیمێر لە ئارسیناڵ.

ئەوەی نیگەرانییەکانی بۆ هاندەرانی تۆپچیەکان زیاترکرد، ڤیدیۆیەکی دوای یارییەکە بوو کە دەردەکەوێ داڤید رایا بە شەلەشەل دەڕوات و پێچەرێکییش بە ئەژنۆیەوە بەستراوە.

ڤیدیۆی رایا دوای یارییەکە:

رایا کە لە یارییەکەدا جارێکیتر بە چەند سەیڤێکی نایاب خۆی نواندەوە، چەند جارێک بەهۆی هەستکردن بە ئازار دادەنیشت و چارەسەری کاتی وەردەگرت.

هێشتا هیچ شتێکی فەرمی نەوتراوە لەسەر ئەو حاڵەتەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە، بەڵام بە دوورکەوتنەوەی لە یارییەکانی داهاتوو گورزێکی کاریگەر دەبێت بۆ تیمەکەی میکێل ئارتێتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button